ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لەو رەوشەشدا شەڕ هیچ کات رێگایەکی چارەسەری نییە. هێشتا مومکینە تورکیا لە رێگای دانوستانی سیاسی و دیپلۆماسی بەرگری لە سوودەکانی تورکیا و گەلی سوریا بکات.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە رۆژەڤی دەرەوە باس لە چەند بابەتی گرنگ وەکو کۆمەڵکوژیەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و زیاد بوونی هێرشەکانی تیرۆری نەژادپەرستانە لە ئەوڕووپا و زیاد بوونی گرژیەکانی نێوان رژێمی سوریا و تورکیا کرد.
کۆمەڵکوژی مەدەنیەکان لە ئەفغانستان!
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتی هودا پار لە راگەیەندراوەکە سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتی، "لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئاسمانی ناتۆ بە پێشەوایی ئەمریکا لە ئەفغانستان لایەنی کەم ١٠ مەدەنی کوژران. دوای داگیرکەریی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١ تا ئێستا لە وڵات نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە و قۆناغی دانوستان کە لە ساڵی ٢٠١٨ دەستی پێ کرد بووە هۆکاری هیوایەک بەڵام زیانی بەرکەوتبوو. ئەو هێرشانەی ئەنجام درا و مەدەنیەکان کرانە ئامانج بۆ زیان دانە بۆ قۆناغی دانوستان کە دووبارە دەستی پێ کردوە."
ساغلام لە بەردەوامی وتی، "لە وڵات دوای دەستی پێ کردنی داگیرکەری لە ساڵی ٢٠٠١ تا ئێستا ٣٨ هەزار مەدەنی و ٥٨ هەزار سەربازی ئەفغانستان و ٤٢ هەزار میلیش کوژران و ئاشتیێک کە بە کشانەوەی هێزەکانی بێگانە مومکین دەبێت پێویستە. لە ئەفغانستان رێگای کۆتای هێنان بە کۆمەڵکوژ کردنی مەدەنیەکان و نائارامی؛ ئەنجام درانی دانوستان لە نێوان حکومەتی سیاسی و تالیبان و دواتر کشانەوەی هیزەکانی ناتۆیە کە ئەمریکا پێشەوایانە. بە پێچەوانە بەهۆی کۆمەڵکوژیانەکانی کە ئەنجامیان داوە هیچ سزایەک بە سەریان ناسپێنرێت و ئەو هێزانە سەرچاوەکانی وڵات ئیستیعمار کردوە و بە پێی سوودەکانی سیاسی خۆیان ئامادە کردوە زیانەکانی گەورەتر بە گەلی ئەفغانستان دەدەن."
تیرۆرەکانی نەژادپەرستانە لە ئەوڕووپا
ئیسحاق ساغلام سەبارەت بە زیادبوونی تیرۆری نەژادپەرستانە لە ئەوڕووپا وتی، "دوای بە هێز بوونی زۆر راستەکان لە وڵاتانی ئەوڕووپا قسەکانی نەژادپەرستانە مەشرووع بووە و هێرشەکانی تیرۆری بۆ سەر نەژادپەرستەکان زۆر بووە. باس لەوە دەکرێت، لە ٥ ساڵی کۆتایدا هێرشەکانی تیرۆری نەژادپەرستانە لە سەدا ٣٢٠ زیاد بووە. کۆتا جار لە ئەنجامی دوو هێرش لە ئەلمانیا ٩ کەس کوژران."
ساغلام لە بەردەوامی سەبارەت بە زیاد بوونی هێرشەکان بۆ سەر مسوڵمانەکان وتی، "لە وڵاتانی ئەوڕووپی رەفتارەکانی نەژادپەرستانە لە بەرامبەر مسوڵمانەکان و سنووردار کردنەکان لەبارەی عیبادەت و نیشانەکانی ئایینی، سزادان بەو کەسانەی کۆچبەران رزگار بکەن بووە هۆکاری وێرەکتربوونی دژبەرانی کۆچبەران و رووی کردنیان بە چالاکیەکانی نائاسایی و زیاد بوونی هێرشەکانی نەژادپەرستانە. وڵاتانی ئەوڕووپا کە تا ئەمڕۆ لە ژێر ناوی "تیرۆری ئیسلامی" سیاسەتیان بەڕێوە دەبرد و تەواوی مسوڵمانەکان لەگەڵ تیرۆر پەیوەندیدار دەکرد، ئێستا لە بەرامبەر تیرۆرەکانی نەژادپەرستانە بێ دەنگە. کاریگەری دروست نەبوونی یەکیتیێکی سیاسی و ئابووری و حقووقی لە نێوان مسوڵمانەکان لەو رەوشە زیادە. ئیتر پێویستە جیهانی ئیسلام ببێتە خاوەنی یەکیتیێکی سیاسی و حقووقیی بەهێز کە وڵامی ئەو سەرپێچیانە بدات."
"شەڕ لەگەڵ سوریا هیچ کات بژاردەیەک نییە"
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی سەبارەت بە زیاد بوونی گرژیەکان لە نێوان تورکیا و سوریا وتی، "لەو رەوشەشدا شەڕ هیچ کات رێگایەکی چارەسەری نییە. هێشتا مومکینە تورکیا لە رێگای دانوستانی سیاسی و دیپلۆماسی بەرگری لە سوودەکانی تورکیا و گەلی سوریا بکات. لەگەڵ رووی دانی نەرێنیەکان و بوونی مەرجەکانی دژواری ئێستا هێشتا تورکیا و ئێران دەتوانن بە ئیرادەیەکی سیاسی ئەو یاری و پلانەی ئەنجام دەدرێت تێکبشکێنن. بە پێچەوانە رەوشی سوریا بە سوودی ئەمریکا و رووسیا شەکل بە خۆی دەگرێت."
"رووسیا و ئەمریکا هەموو جارێک لە سیاسەتی سووریا دووڕوو بوون"
ئیسحاق ساغلام لە کۆتایی باسی لەوە کرد، "رووسیا و ئەمریکا هەموو جارێک لە سیاسەتی سووریا دووڕوو بوون. تورکیا ناچار نییە لە نێوان ئەو دوو هێزی ئیپریال یەکێکیان هەڵبژێرێت. دەبێت تورکیا سیاسەتەکەی لە ناوچەکە بە پێی مرۆڤایەتی و ئارامی و لە سەر زەمینێکی ساغلەم بەڕێوە ببات. ئەو کۆمەڵگایە بە ئاشکرایی داوای شەڕ لەگەڵ سوریا ناکات. بە ئاشکرایی دیارە ئەمریکای کە لە دژی تورکیا ٧٠ هەزار بارهەڵگر چەک بە گروپەکانی چەکداری دژی تورکیا دەدات و سزاکانی گەورە بە سەر تورکیادا دەستپێنێت و ئەمڕۆ باس لەوە دەکات لە دژی سوریا ئامادەیە هەموو جۆرەی پشتگری بکات دۆست نییە. رێگای چارەسەری دیپلۆماسی و دانوستانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."