شاهزادە دەمیر وتەبێژی هودا پار بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری زانکۆی دیجلە لە دیاربەکر بۆ قەدەغە کردنی نووسینی تێز بە زمانی کوردی و بانگێشتی کرد کە هەرچی زووە قەدەغەکە لا بدرێت.
شاهزادە دەمیر وتەبێژی هودا پار راگەیەندراوێک سەبارەت بە بڕیاری زانکۆی دیجلە لە دیاربەکر بۆ قەدەغە کردنی نووسینی تێز بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە.
دەمیر لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، مەعقول قبول کردنی نووسینی تێز بە زمانەکانی ئینگلزی و عەرەبی و فەڕەنسی و قەدەغە کردنی کوردی تیروانینێکی ئینکار کردن و ئاسیمیلاسیۆن و جیاوازکاریە.
دەمیر وتی، "لەگەڵ ئەوەی بەڕێوبەرایەتیەکان دەست نیشانیان کردوە، 'قوتابیەکان جگە لە زمانی تورکی بە کام زمان بیانەوێت دەیانتوانن تێزەکانیان بنووسن' بەڵام زانکۆی دیجلە نووسینی تێز بە زمانی کوردی قەدەغە کردوە. دوای هاتنی هەواڵەکان سەبارەت بە قەدەغە کردنی نووسینی تێز بە زمانی کوردنی لە بەشی زمانی کورد و ئەدەبیاتی زانکۆی دیجلە بەڕێوبەرایەتی زانکۆکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەست نیشانی کرد، 'زمانی پەروەردەیی بەرنامەی زمان و کەلتووری کوردی لە ساڵی ٢٠١٢ کە بەشەکە کرایەوە تورکیە و زمانی پەروەردەیی بەشەکانی زمانەکانی ئینگلزی و عەرەبی و فارسیش تورکینە.' بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ بەڕێوبەرایەتی بڕیاری دایەوە، 'بەرنامەکانی کە زمانی پەروەردەییان تورکیە دەبێت قوتابیەکان بە زمانی تورکی بەرگری لە تێزەکانیان بکەن. ئەگەر قوتابی بیەوێت دەتوانێت جگە لە زمانی تورکی بە زمانەکانی دیکە تێزەکەی بنووسێت.' بەم بڕیارە نووسینی تێز بە زمانی کوردی گیراوە ژێر حوکم. لەگەڵ ئەوە زانکۆی دیجلە رێگە بە نووسینی تێز بە زمانەکانی دیکە دەدات بەڵام نووسینی تێز بە کوردی قەدەغە کردوە. لە زانکۆی ئارتوقلووی مێردین و زانکۆی بینگۆل لە ئینیستتیۆتی 'زمانەکانی کە دەژین' قوتابیەکان دەتوانن بە زاراوەکانی کورمانجی و زازاکی/دملکیی زمانی کوردی تێزەکانیان بنووسن."
"مەعقول قبول کردنی نووسینی تێز بە زمانەکانی ئینگلزی و عەرەبی و فەڕەنسی و قەدەغە کردنی کوردی تیروانینێکی ئینکار کردن و ئاسیمیلاسیۆن و جیاوازکاریە"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، قەدەغە کردنی زمانی کوردی کە زمانی دایکیی کوردەکانە کە یەکێکن لە ئەندامانی سەرەکیی تورکیا ستەمە و دواتر وتی، "رەفتاری قەدەغە کردن لە زانکۆکان کە دەبێت زانکۆ ناوەندی زانست و مەدەنیەت بێت، دینامیکی تایبەتی ئەو وڵاتە نیشان نادات. مەعقول قبول کردنی نووسینی تێز بە زمانەکانی ئینگلزی و عەرەبی و فەڕەنسی و قەدەغە کردنی کوردی نیشانەی نەخۆشی تیروانینی ئینکار کردن و ئاسیمیلاسیۆن و جیاوازکاریە. بە داخەوە لە رۆژی سەرەتاییوە زمان و کەلتووری وڵاتانی بێگانە کە بە ئامانجەکانی ئیمپڕیالیستانە و حیسابەکانی جیاواز نزیک دەبن لە قوتابخانەکان وەکو دەرس دەوترێن و زمانی کوردەکان کە بەشێکی گەورەی دانیشتوانی وڵات پێک دێنن قەدەغە دەکرێت. بەڵام کوردی زمانی دایکیی ئەدامانی سەرەکیی وڵاتە. قبول کردنی وەکو زمانیش ستەمێکی گەورەیە. ئەرکی دەوڵەت، دەبێت ئەو زمانەی کە زمانی هاوڵاتیانیە دەوڵەمەند بکات و بکاتە زمانی پەروەردەیی. کردنەوەی بەشی کوردۆلۆژی لە زانکۆکان گەشەپێدانێکی گەورەیە بەڵام بەس نییە. دەوڵەمەند کردنی ئەو بەشانە دەبێتە هۆی پتەوتر کردنی دادپەروەری و برایەتی و دروست بوونی عائیدیەتی مرۆڤەکان."
"دەبێت زانکۆی دیجلە، قەدەغەی ناحەقانەی نووسینی تێز بە کوردی هەرچی زووە لا ببات"
دەمیر لە کۆتایی وتی، "بۆیە ئەو چالاکیانە سوودی بۆ وڵات دەبێت نەک زیان. دەبێت زانکۆی دیجلە، قەدەغەی ناحەقانەی نووسینی تێز بە کوردی هەرچی زووە لا ببات و هان بەرەو نووسینی تێزی دەرسەکانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بە زمانی کوردی بدات. دەبێت دەرس لەوە وەربگرێت کە بیری قەدەغە کردن قازانجێکی جگە لە ئالۆزی بۆ وڵات نەبووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."