ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "نەبوو هەژمار کردنی زمانی دایکی، کەلتوور و مەدەنیەتی ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی نەفەهمیە."
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک باس لە چەند بابەتی گرنگ وەکو کۆتایی هێنان بە ئەرکی ئەکادەمیسیەن بەکر تانک لەبەر ئەوەی داوای لە قوتابیەکان کردبوو کە مقالەیەک بە زمانی کوردی بنووسن و باس لە رێککەوتنەکانی خیانەت لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کرد.
کۆتایی هێنان بە ئەرکی مامۆستای زانکۆ بەهۆی زمانی کوردی
ئیسحاق ساغلام وتی، "سەبارەت بە دکتۆر بەکر تانک ئەندامی پەروەردەیی لێپرسینەوە دەستی پێ کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێک لە زانکۆی ئیستانبوول تیجارەت ئەکادەمیسەین بوو داوای لە قوتابیەکانی کردبوو کە سروودی ئیستیقلال و وتار بۆ گەنجەکان تەرجەمەی زمانی کوردی بکەن و لە ئەنجامدا لە مانگی ئاب گرێبەستەکەی لەگەڵ زانکۆ نوێ نەکرا و کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنرا. ئامادە کردنی تێز بە زمانی کوردی لە بەشی ئەدەبیات و زمانی کوردی لە زانکۆی دیجلەی دیاربەکر قەدەغە کرا و دوای ئەو رووداوە ئەو رووداوە رووی دا کە ئەوەش نیشان دەدات کە هێشتا بە شێوەیەکی سیستەمی پشتگری لە بیری جیاوازکاری، ئینکار کردن دەکرێت و بەردەوام دەبێت. ماوەی غەمگینیە کە زانکۆکان کە دەبێت شوێنی زانست، فەن و بیری ئازاد بن بوونەتە ناوەندی سەپاندنی ئایدۆلۆژیا."
ساغلام لە بەردەوامی وتی، "تورکیا بەو بیرەی قەدەغە کردن هیچ شتێک بە دەست ناهێنێت. نەبوو هەژمار کردنی زمانی دایکی، کەلتوور و مەدەنیەتی ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی نەفەهمیە. برایەتی تورک-کورد پرۆژەیەکی مەدەنیەتە. مادەی بنەمایی ئەو وڵاتەیە و زەمانەتی دەهاتوویە. رەفتاری ئینکار کردن و زمانی جیاوازکاری سوودی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە دەیانەوێت دەهاتووی کۆمەڵگا لە ناو ببەن. بێ گومان دەبێت ئەو بیرەی قەدەغەکار کۆتایی بێت، برایەتی لە سەر زەمینی یاسایی و دەستووری نیشتەجێ بکرێت. وەکو یەکەم هەنگاو دەبێت رێگای پەروەردەیی بە زمانی دایکی بکرێتەوە."
رێککەوتنی خیانەت لەگەڵ ژرێمی داگیرکەر
ساغلام لە بەردەوامی سەبارەت بە رێککەوتنی ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی وتی، "رێککەوتنی ئاسایی بوونی ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی لە کۆشکی سپی لە ئەنجامی رێوڕەسمێک واژۆ کرا کە ترامپیش بەژداری بووبوو. ئەو رێککەوتنەی ترامپ بە قسەی "لە نزیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێین" باسی کرد، خیانەتێکی گەورەیە بە قودس، فەلەستین و ئوممەتی ئیسلام کراوە. دەبێت ئیمارات، بەحرێن و تەواوی ئەو وڵاتەنەی ئەگەری بەژدار بوونیان بەو رێککەوتنە هەیە بزانن کە لە سەفی رژێمی سەهیۆنیدانە و پشتگری لە داگیرکەری دەکەن کە لە دژی گەلی فەلەستین بەڕێوە دەچێت و رەق و کینی گەلی خۆیان و تەواوی ئوممەتیان بە دەست هێناوە. دەبێت لە سەرەتا گەلی ئەو بەڕێوبەرانە لە بەرامبەریان ناڕەزایەتی دەرببڕن کە رووح و لاشەیان بە دوژمنەکانی ئیسلام فڕۆشتوون و هیچ کات ئەو خیانەتە پەسەند نەکەن. بۆیە ئەو خۆپیشاندانانەی لە بەحرێن ئەنجام دەدرێن زۆر گرنگن. دەبێت خۆپیشاندانەکان زیاتر بن و بەردەوام بن."
ساغلام لە کۆتایی وتی، "لە دژی ئەو خیانەتە گەلی فەلەستین زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیان بە یەکێتی و یەکڕێزی هەیە. دەبێت تەواوی گروپەکانی فەلەستینی واز لە تەواوی جیاوزایەکان بێنن و لە سەر بابەتی هاوبەش، رزگار کردنی قودس یەکێتی لە ناو خۆیان دروست بکەن. ئەو یەکێتیە دەبێتە هۆی شکەست خواردنی هەنگاوەکانی خیانەت. هەروەها گەورە نیشانی کەسێک بە ناوی محەمەد دەحلان کە لە تەواوی تەمەنەی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر کاری کردوە و داوا دەکرێت سەرۆکایەتی "حکومەتی یەکێتی" بەو پیاوەی پرۆژە بدرێت، بەشێکی دیکەی پرۆژەی خیانەتە. گەلی فەلەستین هیچ کات رێگە نادەن کە کەسێکی هاوکاری سەهیۆنی ببێتە بەڕێوبەریان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."