شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و دەست نیشانی کرد، دەبێت تەواوی وڵاتانی ئیسلام ناڕەزایەتی دەرببڕن لە بەرامبەر فەڕەنسا و ئەگەر پێویست بێت سەفیرەکانیان بکشێننەوە.
ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ سەر ئیسلام و مسوڵمانەکان بەردەوامە.
ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پێشتریش لە راگەیەندراوێک بە شێوەیەکی گوستاخانە دەست نیشانی کردبوو، واز لە دروست کردنی کاریکاتۆرەکان ناهینێت و ئەم جار دەستی بە پێشاندانی ئەو وێنەیانەی لە لایەن گۆڤاری Chalie Hebdo ئامادە کرابوو و تێدا سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) دەکرا لە سەر بارەگاکانی حوکمی کرد.
ماکرۆن کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستی بە شەڕ لە دژی ئیسلام کردوە و دوژمنیی ئیسلام دەکات و پشتگری لەو کەسانە دەکات کە سووکایەتی بە ئیسلام بکەن، ئەو شتانەی ئەنجام دەدرێن وەکو "ئازادی" ناو دەدات.
هەروەها وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش وەکو ماکرۆن بێ ئەدەبی و گوستاخی دەکات.
ناوبراو دەست نیشانی کردبوو کە بەهۆی بوونی 'خۆراکی حەلال' لە ناو مارکێتەکان ناڕاحەتە و دەتوانرێت ئەو کاریکاتۆرانەی رەزیلی Charlie Hebdo لە قوتابخانەکان پێشان بدرێن و هەروەها دەتوانرێت بخرێتە ناو کتێبەکانی قوتابخانە.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی و وتەبێژی هودا پار لە راگەیەندراوێک سەبارەت بەم بابەتە وتی، "دوژمنیی فەڕەنسا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە بەرامبەر ئیسلام رۆژ بە رۆژ دەگاتە ئاستێکی دیکە. کۆتا جار ئەو وێنەیانەی لە لایەن گۆڤاریCharlie Hebdo ئامادە کرابوون و تێدا سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد (صلی الله و علیه و سلم) دەکرا لە سەر بارەگاکانی حوکمی پێشان دران. ئەو بێ شەرمییە واتایەکی دیکەی هەیە. ئەوە شەڕی ئیمانۆئێل ماکرۆن لە بەرامبەر ئیسلام نییە بەلکو هی سیاسەتی دەوڵەتی فەڕەنسایە. دەبێت تەواوی مسوڵمانەکان ئەو شتە وا بزانن. ئەگەر بەرتەکی پێویست نیشانی فەڕەنسا نەدرێت ئاستی دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام لە ئەوڕووپا دەگاتە شوێنێکی دیکە."
"کارەکانی فەڕەنسا راگەیاندنی شەڕ بە شێوەیەکی ئاشکرایە"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی وتی، "سووکایەتی کردن بە دین و پێغەمبەر نیشانی دوژمنی و رقی ئاشکرای فەڕەنسایە لە بەرامبەر ئیسلام. ئەو شتانەی ئەنجام دەدرێن ناتوانرێت وەکو ئازادی وتار هەڵبسەنگێنرێت. ئەو شتانەی ئەنجام دەدرێن هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر باوەڕی، ئایین و کەسایەتی چەندین ملیار کەس. ئەو شتانەی ئەنجام دەدرێن کین و دوژمنییە. کارەکانی فەڕەنسا راگەیاندنی شەڕ بە شێوەیەکی ئاشکرایە. دەرکەوت کە دەبێت ئیتر بە شێوەیەکی دیکە تەماشای بابەتەکان بکرێت. دەبێت تیروانینی جیهانی ئیسلام ئیتر بگۆڕێت. ئەگەر ناڕازیەتیێکی گەورە لە لایەن وڵاتانی ئیسلام نیشانی ئەوان نەدرێت دوژمی لە بەرامبەر ئیسلام لە ئەوڕووپا دەگاتە ئاستێکی دیکە. دوای کێشانەوەی بەریتانیا لە ناو یەکێتی ئەوڕووپا گرنگی فەڕەنسا لە ناو یەکێتی ئەوڕووپا زیاتر بووە. شایەد بێ حەدیی فەڕەنسا بەهۆیەوە بێت. فەڕەنسا، ماکرۆن دەیەوێت دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام لە تەواوی ئەوڕووپا بڵاو بکات."
"ئەوڕووپا بە ئیسلام دووگیانە؛ لەوێش دەوڵەتێکی ئیسلامی لە دایک دەبێت"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "ئێستا لە فەڕەنسا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن مسوڵمان دەژین. رۆژ بە رۆژ ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێت. ئەوە موژدەگانی ئوستاد بدیع الزمانە. ئەوڕووپا بە ئیسلام دووگیانە و رۆژێک لە وێ دەوڵەتێکی ئیسلامی لە دایک دەبێت. بە ئیزنی خودا رۆژ بە رۆژ ئیسلام زیاتر لە ئەوڕووپا بڵاو دەبێت. ئەو رەوشە بووە هۆی ترسی ئەوڕووپا و فەڕەنسا. دەبێت بۆ پاراستی باوەڕی و کەسایەتی مسوڵمانەکان لە ئەوڕووپا ئوممەتی ئیسلام لەبارەی دەمودەزگا شوێنکەوتووی رێگایەکی دیکە بێت."
"ئەو شتانەی لە فەڕەنسا رووی دەدەن بۆ ئوممەتی ئیسلام رەوشێکی دەردناکە"
شاهزادە دەمیر لە کۆتاییدا وتی، "کاتێک جەنابی ئەردۆغان سەبارەت بە ماکرۆن قسەیەک دەکات ماکرۆن بۆ ئیستیشارە بانگێشتی سەفیرەکەی دەکات. بەڵام تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئیسلام کاتێک ماکرۆن سووکایەتی بە ئایینەکەیان، ئیسلام و پێغەمبەر دەکات بانگێشتی سەفیرەکەیان ناکەن. ئەنجام دانی شتێکی بەم شێوەیە پێویست نازانن. بە راستی ئەو شتە بۆ ئوممەتی ئیسلام رەوشێکی دەردناکە. ئیتر دەبێت تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئیسلام لە بەرامبەر فەڕەنسا بە شێوەیەکی دیکە رەفتار بکەن. دەتوانرێت ژمارەیەکی زۆر شت وەکو داخستنی بالیۆزخانە، پچڕاندنی پەیوەندی دیپلۆماتیک، راگرتنی بازرگانی و پێنەدانی ڤیزا ئەنجام بدرێن. دەبێت بەرتەکەکانی زۆر جدی نیشانی فەڕەنسا بدرێن تاکو ئیتر هەوڵ نەدات شتێکی وا ئەنجام بدات و هەوڵی بڵاو کردنی دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام لەو ئەوڕووپا نەدات. تا کاتێک ئەو شتانە ئەنجام نەدرێن، مسوڵمانەکان لە ئەوڕووپا و باوەڕی، گیان و ماڵیان لە ناو خەتەردا دەبێت. هەروەها عیزەتی ئوممەتی ئیسلام لە ناو ئاسایشدا نابێت. ئەوەش بۆ تەواوی مسوڵمانەکان رەوشێکی شەرماوەرە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."