لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەبوا ئەرمینیا تا ٢٥ی تشرینی دووەم لە کەلبەجەر بکشێتەوە کە داگیری کردوە.
دوای ٤٤ رۆژ شەڕ لە قەرەباغ بە ناوبژوانی رووسیا لە ١٠ی تشرینی دووەم لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا رێککەوتنی کۆتایی هێنان بە چالاکیەکانی سەربازی واژۆ کرا.
بە پێی رێککەوتنەکە دەبووا تا ١٥ی تشرینی دووەم شاری کەلبەجەر، ٢٠ی تشرینی دووەم شاری ئاغدام و ١ی کانونی یەکەم شاری لاچین رادەستی ئازەربایجان بکرێت.
دواتر حکوومەتی ئەریوان داوای کردبوو کە بۆ کشانەوە لە کەلبەجەر مۆڵەتی زیاتر بەوان بدرێت و ئازەربایجانیش ئەو کاتە تا ٢٥ی تشرینی دووەم درێژ کردبوو.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، دوای ٢٧ ساڵ سوپای ئازەربایجان کەوتوە ناوشاری کەلبەجەر.
ئەرمینیا لە ٢٠ی تشرینی دووەم لە شاری ئاغدام و لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شاری کەلبەجەر کێشایەوە و دەبێت تا ١ی کانونی یەکەم لە شاری لاچین بکشێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.