لە وڵاتی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داون ٣٨٢ کەس بەرزبوو و گەشتە ٤٨ هەزار و ٦٢٨ کەس.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارەکانی کۆتایی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.
سادات لاری دەست نیشانی کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣٨٢ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.
سادات لاری دەست نیشانی کرد، ژمارەی مردووکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٦٢٨ کەس و ١٣ هەزار و ٨٨١ حالەتی نوێی تووشبوون تۆماڕ کرا و بە کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەشتە ٩٧٥ هەزار و ٩٥١ کەس.
سادات لاری لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، تا ئێستا بە کۆی گشتی ٦٧٧ هەزار و ٩٦٣ کەس چاک بوون و نەخۆشخانەیان بەجێ هشتوە و ٥ هەزار و ٨٤٠ کەس لە ژێر چاودێری چڕدانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) داوای لە هەموو دامەزراوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەنگاو بنێن بۆ "راگرتنی شەڕی جینۆسایدی دڕندانە دژی گەلی فەلەستین."
لە ناوچەی ئاکتۆبەی وڵاتی کازاخستان شەمەندەفەرێکی ٥٨ عەرەبانەکەی لە رێگای دەرچوو.
لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەناری رۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ٧ هەزار و ٨٢٠ فەلەستینی دەستبەسەر کران.