نزیکەی ٩ مانگ پێشتر منداڵێکی ئەفغانستانی بە ناوی عبدالرئوف مستەفا رفێندرا و خێزانی منداڵەکە لە پێش کۆنسۆڵخانەی ئەفغانستان لە ئیستانبوول خۆپیشاندان ئەنجام دایەوە.
خێزانی منداڵەکە داوایان کرد کە تورکیا و ئەفغانستان هەوڵ بۆ رزگار کردنی منداڵەکە بدەن.
دوای خۆپیشاندانەکە کەسوکاری منداڵەکە لە ئەفغانستان تووشی هێرشێکی چەکداری بوون.
بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
تەواوی کوژراو و بریندارەکان کەسوکاری عبدالرئوف مستەفا بوون.
داوای فیدیە بەهۆی منداڵە رفێندراوەکە کرابوو
باوکی عبدالرئوف لە شاری مەزار شەریف خاوەن بەزینخانەیە و ئەو کەسانەی منداڵەکەیان رفاندبوو داوای ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆڵاڕ فیدیەیان کردبوو.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.