لە شاری مومبای وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو تا ئێستا ٢٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە ناوچەکانی چەمبور و ویخرۆلی شاری مومبایی وڵاتی هیندستان بەهۆی بارەکانی زۆر لافاو هەڵساوە و ژمارەیەکی زۆر گەڕەک و خانوو لە ژێر ئاوەکاندا ماون.
لە ناوچەی چەمبور تا ئێستا ١٩ کەس بەهۆی هەڵسانی لافاو گیانیان لە دەست داوە و لە ناوچەی ویخرۆلی بەهۆی داڕمانی زەوی ١٠ کەس مردوون.
لە مانگی حوزەیران تا ئەیلوول لە ئاسیای باشوور کاریگەری بارانەکانی وەرزی (موسۆن) زیاد دەبێت و هەموو ساڵێک لە ناوچەکە بە تایبەتی لە هیندستان رووداوەکانی بەم جۆرە رووی دەدەن.
بە پێی راپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی هیندستان کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاو کرا، ساڵی رابردوو لە ١١ پارێزگا ٨٦٨ کەس بەهۆی رووداوەکانی بەم جۆرە گیانیان لە دەست دا.
هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٢ هەزار و ٤٠٠ کەس گیانیان لە دەست دابوو.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.