لە وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و داڕمانی خاک ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لە دەست داوە و بێ سەروشوێن بوونەتەوە.
بە پێی زانیاریەکانی بە دەستهاتوو، رووداوەکە لە پارێزگای مەهارشترای وڵاتی هیندستان رووی دا.
بە پێی ئامارەکانی کۆتایی بە کۆی گشتی ١١٠ کەس مردوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بێ سەروشوێنن.
بەهۆی لافاو ژمارەیەکی زۆر خانوو و شوێن لە ژێر ئاوەکاندا ماون و هەزاران کەس ناچار ماون شوێنیان بەجێ بهێڵن.
چالاکیەکان بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامن.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٣ هەزار و ٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٧٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
وێنەی ئافرەتێک کە لە کەناری غەززە تەرمی برازا ٥ ساڵە شەهیدەکەی لە باوش گرتووە لە پشبرکێی وێنەکانی میدیایی جیهانی وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.