دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان لە وڵاتی سوماڵی دەستی بە چالاکیەکانی خێرخوازی کرد.
دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە وڵاتی سۆمالی چالاکیەکانی خێرخوازی وەکو سەربڕینی قوربانی، دابەش کردنی هاڕیکاری پارەیی و خۆراک و دروست کردنی بیری ئاو بەڕێوە برد.
نظام الدین ئایگان ئەندامی دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا سەبارەت بە چالاکیەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد، "وەکو ئێوەش دەزانن لە کیشوەری ئەفریقا کێشەکانی زۆر هەن. یەکێک لەو وڵاتانەی ئەو کێشەیانەی هەیە سۆمالیە. بە چاوەکانی خۆمان ئەو شتەی بینی."
هەروەها وتی، "الحمد لله ئاژەڵمان سەربڕی و گۆشتەکەی بە سەر هەژار و نەداران دابەش کرا. دواتر هاڕیکاری پارەییمان بە سەر هەژارەکان دابەش کرد کە خێرخوازەکان بە ئێمەیان دابوون. دواتر هاڕیکاری خۆراکمان دابەش کرد. بە ڕاستی کیشوەری ئەفریقا ناوچەی هەژاری و نەبوونی و برسیەتیە. کاتێک رەوشی منداڵەکان و خانووکانیان دەبینین دڵەکەمان دەسووتێت."
ناوبراو لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد، "إن شاء الله چالاکیەکانمان لە ناوچەکە بەردەوام دەبن."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.