لە تونس بە سەرۆکایەتی وەزیران نەجلا بوودەن رەمەزان حکوومەتی نوێ دامەزرا.
ئەندامانی کابینەی نوێ سوێندیان خوارد و دەستیان بە ئەرکەکەیان کرد.
بڕیارنامەکە لە لایەن سەرۆک کۆماری وڵات قەیس سەعید واژۆ کرا.
بە پێی بڕیارەکە لە ناو کابینەی نوێدا ٢٣ وەزیر هەن کە ٨یان ئافرەتن.
پێشتر قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس حکوومەت هەڵوەشاندبوو و پارێزبەندیی تەواوی پەرلەمانتەران لابردبوو و دەست لە کار کشانەوەی سەرۆک وەزیران هیشما مەشیشیی رایگەیاندبوو.
دوای بڕیارەکە رەشید غەنووشی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی بزووتنەوەی نەهزە بڕیارەکانی سەرۆک کۆمار دژ بە دەستوور ناوبردبوو.
قەیس سەعید لە ٢٩ی ئەیلوول ئەرکی دامەزراندنی حکوومەتی نوێ بە نەجلا بوودەن رەمەزان دابوو. بەم شێوەیە نەجلا بوودەن بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت لە وڵات.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری بەرگری نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە بۆ کەمکردنی ژمارەی بەندکراوەکان دەبێت فەلەستینییەکان لەسێدارە بدرێن.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شارۆچکەی کەفر قیلە لە باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون.
لە وڵاتی رووسیا ١.٧ هەزار خانووی دیکە لە ژێر ئاوەکانی لافاودا مانەوە و ژمارەی خانووکانی کە لە ژێر ئاوی لافاودا مانەتەوە گەشتە نزیکەی ١٨ هەزار خانوو.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە قەتەر لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس کۆبوویەوە.