١٨ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی عەلی عیزەتبەگۆڤیچ یەکەم سەرۆک کۆماری بۆسنیا هەرزەگۆڤین تێپەڕ دەبێت.
عەلی عیزەتبەگۆڤیچ کە بەهۆی زانستەکەی وەکو کەسێکی "عاقلمەند" دەناسرێت لە ژیانی ٧٨ ساڵەی خۆی ژمارەیەکی زۆر شتی بینی. عەلی کە تووشی ژمارەیەکی زۆر زەحمەتی و کێشە بوو دەیوت، "من مسوڵمانم و هەر مسوڵمان دەبم. ناوی ئیسلام لە لای من لە هەموو شتێک جوانترە و خۆشترە..." و لە تێکۆشانەکان هیچ کات هەنگاو بەرەو پاشەوەدا نەنا.
عەلی عیزەتبەگۆڤیچ لە ساڵی ١٩٢٥ لە شاری بۆسانسکا کروبا لە رۆژئاوای بۆسنیا لە دایک بوو. دوای تەواو کردنی قوتابخانە و زانکۆ بۆ ماوەیەکی درێژ لە زیندان مایەوە.
لە تەمەنی گەنجیوە دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کردبوو
عیزەتبەگۆڤیچ لە تەمەنی گەنجایەتیوە دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کردبوو و سەرقاڵی کێشەی مسوڵمانەکان دەبوو. لەگەڵ هاوڕێکانی دەزگایەک بە ناوی کلوبی گەنجەکانی مسوڵمان دامەزراند. کاتێک ئەو دەزگایەی دامەزراند ١٦ ساڵە بوو. کەسێکی چالاک و وەبەرهێنەر بوو. دەزگاکە پێش لە جەنگی جیهانیی دووەم چالاکیەکانی پەروەردەیی و خێرخوازی بەڕێوە دەبرد و لە کاتی شەڕ هاڕیکاری هەژار و موحتاجەکان دەکرد.
لە ١٣ی کانونی دووەم یوگۆسلاڤیا سەربەخۆ بوونەکە بە دەست هێنا. بەڵام لایەنگرانی حیزبی شیوعی دەسەڵاتداری وڵاتیان بە دەست گرت. لە ساڵی ١٩٤٦ بە تۆمەتی ئەندام بوون بە دەزگای گەنجەکانی مسوڵمان سزای ٣ ساڵ زیندانی بوون بە عەلی عیزەتبەگۆڤیچ درا. عەلی لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کرد و دانەزانینی ئیسلامیی بڵاو کردەوە. کاریگەریێکی گەورەی ئەو کتێبە لە سەر دەوروبەر هەبوو. بە تۆمەتی دامەزراندنی کۆمارێکی ئیسلامی لە دڵی ئەوڕووپادا سزای ١٤ ساڵ زیندانی بوون بە عیزەتبەگۆڤیچ درا.
قۆناغی ٥ ساڵ زیندانی بوون کاریگەریێکی زۆری لە سەر عیزەتبەگۆڤیچ هەبوو
عیزەتبەگۆڤیچ لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٨ لە زیندان بوو. ئەو قۆناغەی ٥ ساڵە کاریگەریێکی زۆری لە ژیانەکەی هەبوو. لە زیندان زۆر دەرفەتی هەبوو کە فکر بکات. لەو قۆناغەدا ناودارترین کتێبەکەی بە ناوی "ئیسلام لە نێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا" چاپ کرا. کاتێک لە زیندان ئازاد کرا کە پرۆسەی پارچەبوونی یوگۆسلاڤیا دەستی پێ کردبوو. عەلی عیزەتبەگۆڤیچ کۆماری سەربەخۆی بۆسنیا هەرزەنگۆڤینی دامەزراند و وەکو رێبەری وڵات هەڵبژێردرا. ئەو لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ وەکو سەرۆکی دەوڵەت هەڵبژێردرا. لە ئەنجامی ریفراندۆمی ١ی ئاداری ١٩٩٢ بۆسنیا بووە وڵاتێکی سەربەخۆ. هەروەها پێشەوایی تێکۆشان لە بەرامبەر جینۆسایدەکانی سڕبەکان و کرواتەکان دەکرد.
لە هەموو لای جیهانی ئیسلام گەنجەکان بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر جینۆساید دەچوونە بۆسنیا. کاریگەریێکی زۆری ئەو رەوشە بە سەر هۆشداریی ئیسلامی هەبوو. لە ساڵی ١٩٩٥ پەیمانی دایتۆن واژۆ. بە پێی پەیمانەکە لە سەدا ٥١ی خاکی وڵات بە بۆشناقەکانی مسوڵمان و کرواتەکانی مەسیحی درا و لە سەدا ٤٩ بە سربەکانی بۆسنیا هەرزەنگۆڤین درا. هەروەها لە ساڵی ١٩٩٦ عەلی عیزەتبەگۆڤیچ بۆ ماوەی ٣ ساڵ وەکو سەرۆک هەڵبژێردرا. بەڵام بەهۆی کێشەکانی تەندروستی لە ساڵی ٢٠٠٠ واز لە سەرۆکایەتی هێنا.
رۆژئاوا بە دەستی سڕبەکانی دوژمنی ئیسلام لە ناوچەکە جینۆساید ئەنجام دا
مرۆڤەکان لە کۆڵان و شەقامەکان لە پێش چاوی دونیا کۆمەڵکوژ کران. خانوو، مزگەوت و بەرهەمەکانی مێژوویی خاپوور کران؛ بەڵام دونیا تەنها تەماشای دەکرد. لە دژوارترین رۆژەکانی شەڕ کاتێک هێرش دەکرا سەر منداڵەکان، ئافرەتەکان تووشی هێرش دەبوون، بۆسنیا لە ناو خوێندا مابوو، عیزەتبەگۆڤیچ فەرمان بە سەربازەکانی دەدا کە هیچ کات هێرش نەکەنە سەر پەرستگاکان و مەدەنیەکان. لە شاری سرێبرێنیتسا کە لە ژێر پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو لە ماوەی شەوێکدا لایەنی کەم ٨ هەزار کەس کوژران. بەڵام کۆمەڵگای دونیا و میدیاکانی جیهانی لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە بێ دەنگ بوون و کەڕ و لاڵ مان.
"سوێند بە خودا نابینە کۆیلە"
گەلی بۆسنیا لە ساڵی ١٩٩٥ بە سەرۆکایەتی عەلی عیزەتبەگۆڤیچ پەیمانی دایتۆنیان واژۆ کرد و بەم شێوەیە دەوڵەتیان لە سەر پێیەکان هشت. عەلی عیزەتبەگۆڤیچ پێش لەوەی بچێتە شاری دایتۆنی ئەمریکا ئەو قسەیانەی وتبوو:
"سوێند بە خودا نابینە کۆیلە. کاتێک دەچمە ئەوڕووپا شەڕم ناکەم و ناچم. چونکە ئێمە منداڵ، ئافرەت و پیرەکانمان نەکوشتووە و هێرشی شوێنەکانی پیرۆزمان نەکردوە. بەڵام ئەوان هەمووی ئەو شتانەیان ئەنجام داوە. کاتێک ئەو شتانەی ئەنجام دەدا لە پێش چاوی رۆژئاوا لە سەر ناوی مەدەنیەتی رۆژئاوا ئەنجام دەدا."
عەلی عیزەتبەگۆڤیچ کە باوەڕی بە خودا هەبوو و بۆ ئیسلام موجادەلەی کرد لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ کۆچی دوای کرد. بە هەزاران کەس بەشداری مەراسیمی بە خاک سەپاردنی عیزەتبەگۆڤیچ بوون.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٣ هەزار و ٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٧٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
وێنەی ئافرەتێک کە لە کەناری غەززە تەرمی برازا ٥ ساڵە شەهیدەکەی لە باوش گرتووە لە پشبرکێی وێنەکانی میدیایی جیهانی وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.