میسیۆنی یەکێتی ئەوڕووپا لە فەلەستین شەرمەزاری هێرش سەر منداڵەکان لە کەرتی رۆژئاوا و قودس کرد.
لە راگەیەندراوەکە باس لە دڵگرانیی خۆییان بەهۆی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوای فەلەستین و قودسی داگیرکراو کرد.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "دڵگرانین بەهۆی رووداوکی کوژرانی منداڵێکی فەلەستینی لە شاری بەیت لەحمی کەرتی رۆژئاوا و دەستگیر کردنی ٤١ منداڵ لە قودسی رۆژئاوا و بە کار هێنانی هێز لە بەرامبەر منداڵەکان."
یەکێتی ئەوڕووپا لە بەردەوامی بانگێشتی رژێمی داگیرکەر کرد تاکو بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی رێگری لە توندوتیژی لە بەرامبەر منداڵەکان بکات.
بە پێی دەزگاکانی فەلەستینی، لە سەرەتای ساڵ تا ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و کەناری غەززە زیاتر لە ٧٤ منداڵ لە لایەن رژێمی داگیرکەر کوژراون.
هەروەها بە پێی دەزگای بەندکراوەکانی فەلەستینی ٢٢٥ منداڵی فەلەستینی لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستگیر کراون.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.