لە کەشمیر لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە ناوچەی سیو گۆواریی شاخاوی لە شارۆچکەی دۆدا لە ٢٣٥ کیلۆمەتریی باشووری شاری سریناگاری کەشمیر رووی دا.
بە پێی هەواڵەکانی میدیاکانی چین، پاسەکە لە رێگا دەرچووە و لە بەرزاییەکانەوە کەوتووە خوارەوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لە دەست دا و ١٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
بریندارەکان بە ئۆتۆمبێڵەکانی فڕیاکەوتن گواسترانەوە نەخۆشخانە.
مەترسی لە زیاتر بوونی ژمارەی قوربانیەکان هەیە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی عێراق راگەیاند بەهۆی تەقینەوەکەی بنکەی سەربازی لە بابل کەسێک گیانی لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارانی بەخۆڕ و بەرکەوتنی بروسکە لە وڵاتی پاکستان ٨٧ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٩٠١ کەسیش بریندار بوون.
وڵاتی باربادۆس کە وڵاتێکی دوورگەییە لە دەریای کاریبی بڕیاری دا کە بە شێوەیەکی فەرمی فەلەستین بناسێت. بڕیارەکە لە لایەن کێڕی سیمۆندس وەزیری دەرەوەی باربادۆس راگەیەندرا.