لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە وڵاتی نێجیریا لایەن کەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
رووداوەکە لە پارێزگای جیگاوا لە نێوان دوو پاس رووی دا.
لاوان شیسو ئادەم وتەبێژی پارێزگای جیگاوا دەست نیشانی کرد، رووداوەکە لە سەر رێگای ئاچیلافیا-کارکارنا لە نێوان دوو پاس رووی دا و دواتر پاسەکان ئاگریان گرتووە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا لایەنی کەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و مەترسی لە زیاتر بوونی ژمارەی قوربانیەکان هەیە.
بەهۆی دەرکەوتنی ئاگرەکە نەتوانراوە سەرنشینی پاسەکان رزگار بکرێن.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.