لە وڵاتی میسڕ ئافرەتێک کە لە ناو دەریا مەلەی دەکرد تووشی هێرشی کۆسە بوو و گیانی لە دەست دا.
رووداوەکە لە شاری گەشتیاری ھەردەگەی وڵاتی میسڕ لە کەناری دەریای سوور رووی دا.
بە پێی میدیاکانی وڵات، ئافرەتێکی تەمەن ٦٨ ساڵەی نەمسایی هاوڵاتیی میسڕ لە ناو دەریای مەلەی دەکرد.
ئافرەتەکە تووشی هێرشی کۆسەیەک بوو و لە ئەنجامی هەوڵەکانی هاوڵاتیان ئافرەتەکەی لە ناو دەریا بە برینداری دەرێنرا و گواسترایەوە نەخۆشخانە. بەڵام ئافرەتەکە لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لە دەست دا.
بەهۆی رووداوەکە مەلە لە ناوچەکە بۆ ماوەی ٣ رۆژ قەدەغە کرا.
کاتی رووداوەکە لە لایەن کامێراکان تۆماڕ کرا. لە گرتە ڤیدیۆکە دەبینرێت کە هاوڵاتیان بەهۆی ترسی کۆسەکە ناچنە ناو ئاوەکە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.