شەریکەی ئاریانا ئایلەنسی ئەفغانستان رایگەیاند کە رۆژی هەینی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان کابول و نیودەلهی دەستپێ دەکات.
شەریکەکە لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە سەرەتا هەفتەیانە گەشتێک ئەنجام دەدرێت و یەکەم گەشت سبەینێ رۆژی هەینی دەستی پێ دەکات.
لە مانگی ئابی ٢٠٢١ شەریکەکە گەشت بۆ وڵاتی هیندستان و چەندین وڵاتی دیکەی راگرتبوو.
ئێستا گەشت بۆ وڵاتانی ئێران، رووسیا، ئیمارات، پاکستان، قەتەر و تورکیا دەستی پێ کردووە.
هیندستان کە دوای سەرکەوتنی ئیماراتی ئیسلامی باڵیۆزخانەکەی داخستبوو بۆ دووبارە دەست پێ کردنی پەیوەندیەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانە شاندێکی ناردبوو ئەفغانستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی ئیسلامی رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری هیندستان دەکات بۆ ناردنەوەی دیپلۆماتکاران و تیمی کارکردنی بۆ باڵیۆزخانە لە کابول، هەروەها ئامادەیی هیندستان بۆ بەردەوامبوون و بەشداریکردن لە هاوکارییە مرۆییەکان لەگەڵ خەڵکی ئەفغانستان.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.