دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا پاکێتی خۆراک بەسەر سەدان خێزانی هەژاردا دابەش کرد کە دوای بوومەلەرزە و لافاو لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەفغانستان لەم دواییانەدا خانووەکانیان وێران بوون.
لە چەند مانگی کۆتاییدا لە چەندین پارێزگای وڵاتی ئەفغانستان لافاو هەڵسا و بوومەلەرزە رووی دا.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکاندا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لە دەست دا و بەهۆی هەڵسانی لافاو ژمارەیەکی زۆر کەس کۆچی دوایان کرد.
دەزگای خێرخوازیی نێودەوڵەتیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات دەستی بە چالاکیەکانی خێرخوازی لە وڵاتی ئەفغانستان کرد و لە چەند پارێزگایەکی وڵات هاڕیکاری بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
ئەندامانی دەزگاکە دەستیان بە دابەش کردنی پاکێتی خۆراک بە سەر ئەو کەسانە کرد کە لە ئەنجامی رووداوەکاندا زیانیان بەرکەوتبوو.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.