لە ناوچەی کریمیای کە رووسیا بە شێوەیەکی نایاسایی ئیلحاقی کردووە تەقینەوەیەک رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لە دەست دا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکانی بە دەستهاتوو، تەقینەوەکە لە بنکەی ئاسمانی نۆڤۆفەدۆرۆڤکا رووی دا.

دەست نیشان کرا کە رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی فڕۆکەیەکی هەڵگری تەقەمەنی و پێداویستی جەنگی رووی داوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لە دەست دا و ١٣ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و دەست نیشان کرا کە مەترسیێکی گیانی بریندارەکان نییە.

لەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوە دەبینرێت کە لایەنی کەم ٣ تەقینەوە روویان داوە و دوکەڵێکی گەورە لە ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.

(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ