بەهۆی زریانی سوپەر نۆرو کە لە فلیپین کاریگەر بوو، ٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ٣ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی میدیاکانی فلیپین، زریانی نۆرو کە لە یەکشەممەوە کاریگەرە، بارانێکی بەخوڕ و لافاوی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
بەهۆی زریانەکەوە ٨ کەس گیانیان لە دەست داوە کە ٥ کەس لە پارێزگای بولاکان و باکووری مانیلا و ١ کەس لە پارێزگای کویزۆن و ٢ کەس لە پارێزگای زامبالێس بوون.
تا ئێستا سێ کەس لە ناوچەی بیکۆل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مانیلا بێسەروشوێنن.
هەروەها زەوییە کشتوکاڵییەکان بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، خانووەکان زیانیان بەرکەوتووە، هێڵی گواستنەوەی وزەش بڕاوە.
دەست نیشان کرا، شەوی دووشەممە زریانەکە فلیپینی بەجێهێشتووە و کاریگەرییەکەی لە دەست داوە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.