لە ئەنجامی رووخانی خانوویەک لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای پاکستان ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١ کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە خانوویەکی دوو نهۆمی لە ناحیەی کورەم لە پارێزگای خیبەر پەختونخوا لە باکووری رۆژئاوای پاکستان رووخاوە.
لە ئەنجامی چالاکیەکانی تیمەکانی فریاگوزاری، کە دوای ڕووداوەکە ڕەوانەی هەرێم کرابوون، تەرمی ٥ کەس کە ٤ کەسیان منداڵ بوون، لە پاشماوەکان دەرهێنران. ١١ کەس برینداربوون و رەوشی ٧یان گرانە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئێران بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئەرتەش بە بەشداری نوێنەرانی سوپا لە تەواوی شارەکان نمایشێکی سەربازی بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشێکی رووسیا بۆ سەر شاری چەرنیخیڤی وڵاتی ئۆکراینا ١١ کەس کوژران و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خاکەکانی عێراقەوە مووشەک یان سارۆخ ئاراستە نەکراوە.
لە وڵاتی ئیمارات بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کەسێک گیانی لە دەست دا.