وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، ئەمیر خان موتەقی بەشداری لە مەراسیمی دەرچوونی ٥١١ هێزی ئەمنی لە شاری هەرات کرد.
موتەقی لە مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرانی پۆلیس لە پارێزگای هەراتی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، وتی، "دواجار جیهان دەگاتە ئەنجامێک و دان بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا دەنێت".
موتەقی ئاماژەی بەوەدا، هاوکاریی خەڵک لەگەڵ حکوومەت و هەوڵە هاوبەشەکانی هێزە ئەمنییەکان، ئاسایشی هەراتیان سەقامگیر کردووە.
موتەقی ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو جیهان سەریان سوڕماوە لەوەی کە چۆن کەسانی پیشەیی نەبوون سیستەمێکیان پێکهێناوە.
موتەقی زیادی کرد، "ئایندەی وڵات گەشاوە و دوای ٤٤ ساڵ حکومەتێکی سەربەخۆمان هەیە، حکومەتێک کە بەرگری دەکات و لەلایەن خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی چاد راگەیاند کە دەتوانێت رێککەوتنی سۆفا هەڵبوەشێنێتەوە کە مەرجەکانی بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵات دیاردەکات.
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران کە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر راگیرابوون دووبارە دەستیپێ کرد.
ئۆکراینا راگەیاند کە لە نیمچەدوورگەی کریمیا کە لە لایەن رووسیا ئیلحاق کراوە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیایان بە مووشەک کردووە ئامانج.
لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی ئەندامبوونی گشتیی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکا ڤێتۆ کرا.