زانای ئیسلام عەبدوڵڵا عەزام کە یەکێک بوو لە کەسایەتیەکانی نموونەی بەرخۆدانی فەلەستین لە ٣٣مین ساڵوەگەری شەهادەتەکەی بە رەحمەت یاد دەکرێت.
عەبدوڵڵا عەزامی فەلەستینی کە لەلایەن داگیرکەرانی ئیمپریالیستی و سەهیۆنی بە "باوکی بزووتنەوەی جیهادی جیهانی" ناودەبرێت یەکێکە لەو کەسانەی کە جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژووی ئەم دواییە چ لە ڕووی سیاسی و فکری و سەربازییەوە بەجێهێشتووە.
عەبدوڵڵا حاجي يوسف موستەفا عەزام لە ساڵی ١٩٤١ لە شارۆچکەی سیلەتولحارسیەی فەلەستین لە دایک بوو. دوای تەواو کردنی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی لە شارۆچکەکەی، لە ساڵی ١٩٦٦ کۆلیژی شەریعەتی زانکۆی دیمەشقی تەواوی کرد. لە ساڵی ١٩٦٧ کاتێک لە عەمانی پایتەختی ئوردن مامۆستایی دەکرد دوای داگیر کردنی کەرتی رۆژئاوا و مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جووەکان بەشداری یەکینەی موجاهیدەکانی إخوان المسلمین کرد.
بە تیروانینی ئەوەی کە جیهاد بێ عیلم نابێت لە ساڵی ١٩٧٣ دۆکتۆرای لە بەشی ئوسولی فیقه لە قاهیرەی تەواو کرد.
عەبدوڵڵا عەزام کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣-١٩٨٣ وەک ئەندامی پەروەردەی لە کۆلیژی شەریعەتی ئوردن کاری کردووە، بە بڕیاری دادگای باڵای سەربازی دوورخراوەتەوە بۆ زانکۆی مەلیک عەبدولعەزیز لە شاری جددە. عەبدوڵڵا عەزام کە نەیتوانی ئەو ژینگەیەی لێرە دەیەوێت بدۆزێتەوە، لە کاتی وانەوتنەوە لە زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە ئیسلام ئاباد، گرنگییەکی وردی بە جیهادی ئەفغانی دایەوە کە تازە دەستی پێکردبوو. دوای ماوەیەک عەبدوڵڵا عەزام کارەکەی لە زانکۆ بەتەواوی جێهێشت و ڕووی لە پەشاوەر کرد.
عەبدوڵڵا عەزام خەریکی ڕێکخستنی گەنجان و هاوکاری وڵاتانی عەرەبی بوو لەو نووسینگەیەی کە دواتر بە ناوی بەیتول ئەنسار کردەوە. عەبدوڵڵا عەزام کە جگە لە پاڵپشتی دارایی گەنجەکانی بۆ موجاهیدەکان ناردووە، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەی ئیسلامی دەدا و زانایەک بووە کە بە بەرهەمەکانی (فیقی جیهاد، ئایەتەکانی ڕەحمان لە جیهادی ئەفغانستاندا، ئیسلام و ئایندەی مرۆڤایەتی، جیهادی گەلی مسوڵمان) زۆر خزمەتی ئوممەتی کردووە.
عبدولڵا عەزام وەکو هەموو رۆژێک لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ بۆ نوێژ بەرەو مزگەوتی سەعول لەیلە بەڕێوە کەوت. ئامانجەکەی وتارخوێنی و پێشنوێژیی هەینی لە مزگەوتەکە بوو. لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی محەمەد و ئیبراهیم چوونە نزیکەی ئۆتۆمبێلەکەی. دوای نزیکبوون بە ئۆتۆمبێلەکە تەقینەوەیەکی گەورە رووی دا.
بە تەقینەوەی ٢٠ کیلۆ TNT بە کۆنترۆڵی دوور، ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ لەناوچوو.
عەبدوڵڵا عەزام لەگەڵ دوو کوڕەکەی محەمەد و ئیبراهیم شەهید بوون. عەزام لەگەڵ کوڕەکانی لە شاری پەشاوەر بە خاک سپێردران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.