لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی گواتیمالا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە ناوچەی سانتا ڕۆزا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی گواتیمالا ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری هاتووە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش برینداربوون.
ڕاگەیەندرا کە ڕووداوەکە بەهۆی لەکارکەوتنی سوکانەوە بووە.
باس لەوە دەکرێت باری بریندارەکان کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، باش بووە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئێران بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئەرتەش بە بەشداری نوێنەرانی سوپا لە تەواوی شارەکان نمایشێکی سەربازی بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشێکی رووسیا بۆ سەر شاری چەرنیخیڤی وڵاتی ئۆکراینا ١١ کەس کوژران و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خاکەکانی عێراقەوە مووشەک یان سارۆخ ئاراستە نەکراوە.
لە وڵاتی ئیمارات بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کەسێک گیانی لە دەست دا.