شێخ شەهابودین دلاوەر، وەزیری کان و نەوتی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە وەکالەت لە کابول لەگەڵ محەمەد موراد ئەمانۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی TAPI کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا وەزیر دلاوەر پڕۆژەی بۆری غازی TAPI بە یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناوبرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە لە ئەفغانستان، هەلی کار و وەبەرهێنانی زیاتر لەو وڵاتەدا دروست دەبێت.
هەروەها وتی، "بەو پێیەی ئەفغانستان لە دۆخێکی ئەمنی باشدایە، پێویستە ئەم دەرفەتە کەڵک وەربگرین و بە هاوکاری ئەفغانستان و تورکمانستان بە زووترین کات دەست بە کاری کردەیی پڕۆژەی TAPI بکەین."
ئەمانۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پلان و پێشکەوتنی ئەم پڕۆژەیە وتی کە "تورکمانستان هەوڵ دەدات بە خێرایی دەست بە کاری کردەیی پڕۆژەی TAPI بکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانێکی تایبەت دەخاتە ڕوو بە گوێگرتن لە دروستکردنی یەدەگی دابەشکردنی غاز لە هەرات.
پڕۆژەی TAPI غازی تورکمان لە ڕێگەی ئەفغانستان و پاکستانەوە دەگوازێتەوە بۆ هیندستان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.