رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو پرۆژە بۆ دروست کردنی ١٢٣٠ نیشتەجێگای نایاسایی لە قودسی پەسەند کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو پرۆژە بە ناوەکانی کیریات یۆڤەل و ئارنۆنا بۆ دروست کردنی ١٢٣٠ نیشتەجێگای نایاسایی لە قودسی پەسەند کرد کە گەڕەکی سەوری لە باشووری قودس و گەڕەکی جەبەل موکەبیر و بەشێک لە سوور بەحر دەگڕێتەوە.
رژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدات لە دەوروبەری رێگای قودس-سەوری-ئەبو تور ١٠٧٠ نیشتەجێگا دروست بکات. هەوڵ دەدرێت لەو نێشتەجێگایانە دەزگاکانی بازرگانی، ئۆفیسەکانی کار کردن و دامەزراوەکانی حوکمی دروست بکرێت. هەروەها پلان داڕێژراوە لە سەر رێگای قودس-الخلیل ١٦٠ نیشتەجێگای نایاسایی دروست بکرێت.
لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ١٤٥ نێشتەجێگای گەورەی جووڵەکە و ١٤٠ نیشتەجێگای کە رژێمی داگیرکەر مۆڵەتی نەداوە هەیە. لەو ناوچەیانە بە کۆی گشتی ٧٠٠ هەزار جووڵەکەی داگیرکەری غاسب دەژین.
بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی تەواوی ئەو نیشتەجێگایانە نایاسایین. رژێمی داگیرکەر بە شێوەی نایاسایی دەستی بە سەر زەویی فەلەستینیەکاندا گرتووە و ئەو نیشتەجێگایانەی دروست کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.