لە ٣ ویلایەتی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی زریانی بەفرەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، زریانی بەفر بووەتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ویلایەتی تەکساس و ئۆکلاهۆما و کانزاس.
لە ڕووداوەکاندا ٧ کەس لە ویلایەتی تەکساس و ٢ کەس لە ئۆکلاهۆما و کانزاس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە سەدان گەشت لە سەرەتای هەفتەوە هەڵوەشاونەتەوە.
لە قوتابخانەکانی هەندێک ناوچەی ویلایەتی ئارکانساس، تێنسی، تەکساس و ئۆکلاهۆما وانە خوێندن هەڵوەشاوەتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفر دابەزن. باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە نیو ملیۆن ماڵ و شوێنی بازرگانی لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی ئەو زریانە بەفرەوە بێ کارەبا بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.