بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ کە ناوەندی بومەلەرزەکەی لە پارێزگای مەرعەش بووە، لایەنیک ەم لە ١٠ پارێزگای تورکیا هەستی پێکراوە، هاوکات لە سوریاش هەستی پێکراوە.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی کە لە باکووری سووریا چالاکی دەکات، جەختی لەوە کردەوە کە سەدان خێزانی سووری هێشتا لە ژێر داروپەردوودا بوون بەهۆی بوومەلەرزەکەی کە ناوەندی پارێزگای مەرعەش بووە.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە سوریا ڕوویداوە و داوای هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات.
ئەو ڕێکخراوە کە داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ یارمەتیدان لە لابردنی داروپەردووی بینا وێرانبووەکان، ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر تێپەڕیوە، سەدان خێزان هێشتا لە ژێر داروپەردوودان و تیمەکانیان ناتوانن ڕزگاریان بکەن.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧٩٠ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢١٠ باڵەخانە بەتەواوی وێرانبوون و زیاتر لە ٥٢٠ باڵەخانە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
تێدرۆس ئەدهانۆم غبریسوس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، "سەرەڕای سەختییەکان، کاردەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی گەیاندنی هاوکارییە پزیشکییەکان بۆ سوریا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.