سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و ١٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەر لە کاتەکانی شەو هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە قودس و کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
لە ئەنجامی هێرش سەر بەیت لەحم، نابلوس، جەنین، ئەلخەلیل و قەلقیلیای کەرتی رۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ١٤ فەلەستینی دەستبەسەر کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و لەو رۆژەوە ٩ هەزار و ٧٠٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٢٢ فەلەستینی دەستبەسەر کران.
لە عێراق لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە دژی داعش ١٥ ئەندامی رێکخراوەکە کوژران.
لە شاری جەنینی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو شەڕی توند لە نێوان خۆڕاگرەکانی فەلەستینی و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامە.
بەناو وەزیری دەرەوە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی خالید مەشعەل رابەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە دەرەوەی وڵات کردەوە.