لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونی پەتای کۆلێرا ژمارەی قوربانیەکان بەرەو زیادبووندایە و تاوەکو ئێستا ٣٣٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی تەندروستی سوودان راگەیاند، لە وڵات تاوەکو ئێستا ١٩ هەزار و ٥٦٧ حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کراوە.
بارانەکانی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو بووە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە وڵات. بەرپرسانی سوودانی لە ١٢ی ئاب بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرایان راگەیاند.
لە وڵاتی سوودان شەڕ بەردەوامە و بەهۆیەوە تێکۆشان لە بەرامبەر نەخۆشییەکە دژوار بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.