سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەندین ناوچەک لە لوبنان ئەنجام دایەوە.
سوپای داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر زیاتر لە ٥٠ خاڵ لە باشووری لوبنان ئەنجامدا.
باس لەوەش کراوە بەهۆی هێرشەکانەوە دوکەڵیش لە هەندێک ناوچەی باشووری لوبنانەوە بەرزبووەتەوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای داگیرکەردا، ئیدعا کراوە کە ٣٠ سەکۆی مووشەکی حزب الله ئامادە بۆ تەقاندنی و ١٥٠ مووشەک هەڵگر کراونەتە ئامانج، ژێرخانی حزب الله و کۆگاکانی چەک لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان کراونەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی ئۆپڕاسیۆنی فریاگوزاری تەندروستی گشتی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئەلحانیە، ٤ کەس برینداربوون کە ٣یان فەلەستینی و یەکێکیان لوبنانی بوون.
راگەیەندرا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشەکانی حزب الله-دا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژراون و ٩ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.