وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە وڵاتی ئوگاندا هاوکاری کەڵوپەلی نووسین بە سەر سەدان منداڵ دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوەدەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی ئوگاندا.
وەقفەکە تاوەکو ئێستا لە وڵات ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی خێرخوازی وەک سەربڕینی گۆشتی عەقیقە، نەزر و شوکر، ئامادەکردنی ئێوارەخوان بۆ مەولوودی پێغەمبەر، دروستکردنی مزگەوتی و ئەنجامدانەوەی نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو جێبەجێ کردووە ئەم جار هاوکاری کەڵوپەلی نووسین بە سەر سەدان قوتابی دابەش کرد.
سەدات واتان سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی وان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئێستا وەک کاروانی ئومێد لە وڵاتی وانین. بەهۆی دەستپێ کردنی ساڵی نوێ پەروەردەیی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لێرە هاوکاری کەڵوپەلی نووسین بە سەر قوتابییەکان دابەش دەکەین. چالاکەیەکەمان بووە هۆی خۆشحالی منداڵەکان. لێرە قوتابییەکان لە ناو کولبەکاندا پەروەردەیی وەردەگرن. لە ژمارەیەکی زۆر جوگرافیای مەزلووم ئەم جۆرە دیمەنانە هەن. بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوامین لەم جۆرە چالاکییانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵی کەمئەندام بوون.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.