لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ١٢ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززە راگەیاند، فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر خانووی خانەوادەی داهر لە ناوچەی موسبیح لە باکووری شاری رەفەح و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومان کردنی گروپێک فەلەستین لە شەقامی شەعف لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە کەسێک شەهید بوو.
بەسەل باسی لەوە کرد کە هێرشێکی دیکە بۆ سەر چواڕێیانی عەباس ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی کردنە ئامانجی پاسێک ٣ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون و ٩ کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ ماتۆرسیکلێتێک لە ناوچەی موسبیح ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسیک شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.
میدیاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کرد کە پاش ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە یەمەنەوە لە زۆر ناوچەی تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە.