حزب الله-ی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باشووری لوبنان فەرماندەی بەرخۆدان ئیبراهیم عەقیل حاج عبدالقادر شەهید بووە.
حزب الله لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "ئەمڕۆ بەرخۆدان بە تەواوی فەخر و شانازی یەکێک لە فەرماندەکانی گەورە حاج ئیبراهیم عەقیل لە رێگای قودسدا وەک شەهید فیدا دەکات و بەڵێنی ئەوە دەدات کە بەردەوام بێت لە رێگای رووحی پاک و ئامانج و هیواکانی شەهید بۆ سەرکەوتن."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، قودس هەموو کاتێک لە دڵ و هۆش و بیری شەهیددا بوو و ئارەزۆی بوو کە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی بکات.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "رابەری گەورە حاج عبدالقادر دوای ژیانێکی پڕ لە فیداکاری، خەتەر، دژواری، سەرکەوتن و زەفەر بەشداری لە کاروانی گەورەی رابەرانی شەهید کرد."
رۆژی هەینی وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باشووری بەیرووت ١٤ هاوڵاتی شەهید بوونەتەوە.
وەزارەتەکە راگەیاند کە مەترسی ئەوە هەیە کە ژمارەیەکی زۆرتر تەرمی شەهید لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا بدۆزرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.
میدیاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کرد کە پاش ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە یەمەنەوە لە زۆر ناوچەی تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە.