لە ئەنجامی هێرشی رژێمی سوریا بۆ سەر ئیدلب ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە بە تۆپهاوێژ لە لایەن رژێمی سوریا بۆ سەر رۆژهەڵاتی شاری ئیدلب ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی تەندروستی و منداڵێک گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) هێزەکانی رژێمی سوریا ڕۆژی هەینی بە تۆپهاوێژ هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی تیفتاناز.
هەروەها هێزەکانی رژێمی سوریا بەیانی ڕۆژی هەینی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە پێش خانوویێک لە شارۆچکەی دارە عیزە لە رۆژئاوای حەلەب. دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە گشتی لە ناوچوو و زیانێکی گیانی نەبوو.
تیمەکانی بەرگری مەدەنی سوریا رایانگەیاند کە لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ١٥ی ئەیلوول وڵامی ٦٥٠ هێرشیان داوە کە لە لایەن رژێمی سوریا و رووسیا و ناوچەکانی کە لە ژێر کۆنترلۆی پەکەکە/یەپەگە ناسراو بە هەسەدە ئەنجام دراون. دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٤ کەس گیانیان لە دەست داوە کە ١٥یان منداڵ و ٦یان ئافرەتن و ٢٤٥ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.
میدیاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کرد کە پاش ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە یەمەنەوە لە زۆر ناوچەی تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە.