لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٥١ کەس شەهید بوونەتەوە.
بەرگری شارستانی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر کە رۆژی هەینی بۆ سەر باشووری بەیرووتی پایتەخت ئەنجام درا تاوەکو ئێستا ٥١ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، هێشتا ١٠ کەس بێ سەروشوێنن و چالاکییەکان بۆ کۆکردنەوەی باڵەخانەڕوخاوەکان بەردەوامە.
حزب الله راگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر ئەندامانیان و فەرماندەکان ئیبراهیم عەقیل و ئەحمەد وەهبی شەهید بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رۆژی سێشەممە و چوارشەممە دوو هێرش بە تەقاندنەوەی پەیجەر ئەنجام دابوو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٧ کەس گیانیان لە دەست دابوو و نزیکەی ٣ هەزار کەسیش بریندار بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.