لە پارێزگای حەسەکە ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر بنکەی سەربازی شەدادی ئەنجام درا کە لە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەردایە.
دوێنێ شەو ئۆپڕاسیۆنێک بە سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە ئەنجام درا کە لە ژێر کۆنترۆلی ئەمریکای داگیرکەردایە.
بنکەکە بە سارۆخ کرا ئامانج و لە ناو بنکەکە تەقینەوەکانی بەهێز رووی دا. سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانی گیانی و ماددی راگەیەندراوێک بڵاو نەکرا.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە وەک وڵامدانەوە بە کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی غەززە ئەنجام دراوە.
بنکەکانی ئەمریکای داگیرکەر لە سوریا و عێراق زۆر جار بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکرێنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵی کەمئەندام بوون.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.