لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر گوند و قەزاکانی باشووری لوبنان و ناوچەی بەقعە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتەیی لوبنان سەبارەت بە هێرشەکان بانگێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی چالاک کرد کە هەوڵی رێگری لە هێرش سەر لوبنان بکەن.
میقاتی سەبارەت بە هێرشە درێژخایەنەکانی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان وتی، "بە تەواوی واتە نوێنەرایەتی شەڕێکی جینۆساید دەکات و ئامانجەکەی لە ناو بردنی گوندەکانی لوبنانە."
لەبەرامبەردا میسباح عەلی، ڕاوێژکاری وەزیری راگەیاندن لە حکومەتی کاتی باسی لەوە کردەوە کە نووسینگەی وەزیر تۆمارێکی دەنگی لەلایەن داگیرکەرەوە پێگەیشتووە، کە هەڕەشەی چۆڵکردنی فەرمانگەکەی لەخۆگرتبوو.
میسباح عەلی جەختی لەوە کردەوە کە لوبنان لە رێگەی کۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە وڵامی هەڕەشەی داگیرکاری دەداتەوە و رایگەیاندووە کە "ڕاستەوخۆ هەڕەشەکردن لە بینایەکی حکومەت لێکەوتەی دەبێت".
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، تەرمی ٤ شەهید کە ٢یان منداڵ بوون و ٢٦ بریندار گەشتووە نەخۆشخانەی تیبنین.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشیانەی بۆ سەر دەوروبەری مالکیە، چیای بوتم و قەزای تایر ئەنجامدراون، ١٣ کەس بە سووکی برینداربوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.
میدیاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کرد کە پاش ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە یەمەنەوە لە زۆر ناوچەی تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە.