لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی لوبنان تاوەکو ئێستا ٤٩٢ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٦٤٥ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
بە پێی راگەیەندراوی ناوەندی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەپەلەی تەندروستی گەل سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان کە لە دوێنێوە بەرەدەوامە ٤٩٢ لوبنانی شەهید بوونەتەوە کە ٣٥یان منداڵ و ٥٨یان ئافرەتن و ١٦٤٥ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە کە شەڕ لە نێوان حزب الله و رژێمی داگیرکەر بەردەوامە بۆ یەکەم جار ئەوەندە ژمارەیەکی زۆر شەهید تۆماڕ دەکرێت.
لە هەنێک ناوچەکان نەشتەرگەرییەکان راگیران و تەنها چارەسەرکردنی بریندارەکان دەکرێت و لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە قوتابخانەکان پشوو کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ سەدان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان و ناوچەکانی بەقعە و بەعلەبەک ئەنجام دابوو و بەهۆی ژمارەیەکی زۆر لوبنانی بەرەو باکوور و بەیرووتی پایتەخت ئاوارە بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگێشتی سەپاندنی گەماڕۆی بازرگانی و چەک بە سەر سەهیۆنییەکان کرد کە بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.
میدیاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کرد کە پاش ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە یەمەنەوە لە زۆر ناوچەی تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە.