لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، بە دۆزینەوەی ٣ تەرمی دیکە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ژمارەیەکی پێوانەیی لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن بۆ ١١ کەس زیادیکردووە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی ژاپۆن، تەرمی ژنێک لە لای رووبارەکە دۆزراوەتەوە، هاوکات تەرمی دوو پیاویش بەدرێژایی سەیرانگای شارۆچکەی واجیمە دۆزراوەتەوە.
لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ، تەرمی نۆ کەس لە دەڤەری واجیمە و دوو کەس لە شاری سوزو دۆزراونەتەوە.
هەوڵەکانی گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو دانیشتووانەی کە ون بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.