حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
حزب الله دامەزراوەی پیشەسازیی سەربازیی شەریکەی "رافائێل" لە ناوچەی "زوفۆلون" لە باکووری شاری حەیفای داگیرکراوی مووشەکباران کرد.
حزب الله لە راگەیەندراوێکی دیکە باسی لەوە کردبوو کە نیشتەجێگای کریات مۆتزکینیان مووشەکباران کردووە.
بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ پشتگری لە گەلی فەلەستین و بەرخۆدانە ئازایەکەیان لە دژی رژیمی داگیرکەر و پاراستنی لوبنان و گەلەکەی ئەنجام دراوە.
حزب الله ئەمڕۆ بە جارێکدا ٣٠ مووشەک ئاراستەی سەر عەقە و کەنداوی حەیفا کرد.
حزب الله دوێنێ ١١ ئۆپڕاسیۆنی گەورەی ئەنجام دابوو و بنکەی مۆساد لە تەلئەبیبی بە مووشەکی بالیستیکی "قادیر ١" کردبوو ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.