لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی راگەیەنرداوێکی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی سوودان، لە وڵات بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٤٧٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە وڵات تاوەکو ئێستا ١٤ هەزار و ٨٤٤ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە.
لە وڵاتی سوودان لە مانگی حوزەیرانەوە بەهۆی بارانەکانی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو ڤایرۆسی کۆلێرا بڵاو بوبوو و حکومەت لە ١٢ی ئاب بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرای راگەیاندبوو.
لە سوودان بەهۆی شەڕی ناوخۆی سیستەمی تەندروستی هەڵوەشاوە و بەهۆیەوە ئەوەندەی پێویست ناتوانرێت تێکۆشان لە دژی ڤایرۆسەکە ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازاییەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە باکووری حەیفای داگیرکراوی کرد.
لە پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی ڕیکۆرد شکێن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە.