میدیاکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسیان لەوە کرد کە پاش ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە یەمەنەوە لە زۆر ناوچەی تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
ژمارەیەک مووشەک لە یەمەنەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کران.
دوای ئۆپڕاسیۆنەکە زەنگی هۆشداری لە تەلبئەبیب لێدرا و میدیاکانی داگیرکەران بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەوە لە زۆر شوێنی تەلئەبیب بیستراوە.
راگەیەندرا کە یەکەکانی داگیرکەری تەلئەبیب، لۆد، ڕاملا و ڕیشۆن لێزیونیش لە ژێر تەقەدا بوون.
رادیۆی سوپای رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە زیاتر لە دوو ملیۆن دانیشتوو دوای ئەوەی مووشەکێک کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوو گەیشتە تەلئەبیب، پەلەیان کرد بۆ پەناگە.
راگەیەندرا کە کارکردن لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن راگیراوە.
سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوای ئۆپڕاسیۆنە مووشەکییەکان هیچ لێدوانێک نەدراوە.
چاپەمەنی ڕژیمی داگیرکەری سەهیۆنی نووسیوە، "بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی باشوور لەم دواییانەدا زۆر لاواز بووە و ئەم دۆخە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەری بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری غەززە. داگیرکەران دووبارە هێرشیان کردە سەر چادرەکان و ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بە نرخی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا وەردەگرن.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامن لە هێرش سەر لوبنان و لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی شەبا ٩ کەسی ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵی کەمئەندام بوون.