رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵی کەمئەندام بوون.
بە پێی راگەیەندراوێکی نووسراوی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززە، هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانووی خانەوادەی باتش لە ناوچەی جیبالیا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دایک و باوک و ٢ منداڵە کەئەندامەکەیان شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لانیکەم ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١١ هەزار و ٣٧٨یان ئافرەت و ١٦ هەزار و ٧٩٥یان منداڵن و ٩٦ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله-ی لوبنان بەندەری حەیفای لە باکووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینی مووشەکباران کرد.
محەمەد حوسێن سورور ناسراو بە حاج ئەبو ساڵح یەکێک لە فەرماندەکانی حزب الله-ی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.