هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامن لە هێرش سەر لوبنان و لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی شەبا ٩ کەسی ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان چڕ کردووە. داگیرکەران لە ناوچەی شەبا لە باشووری لوبنان خانوویێکی ٣ نهۆمیی کردە ئامانج.
لە ناوچەی بورج رەحال خانوویێک وێران بۆردومان کرا و بەهۆی هێرشەکان زیان بە ژمارەیەکی زۆر خانووی دەوروبەر گەشت.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکانی دەیر کانونی نەهر، خەلوسییە، دەبال، بازوریە، شەهابیە، عەباسیە، قەدموس، جەل بەحر و سوور ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەری بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری غەززە. داگیرکەران دووبارە هێرشیان کردە سەر چادرەکان و ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بە نرخی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا وەردەگرن.