بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بە نرخی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا وەردەگرن.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە نێوان ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر رێککەوتن بۆ وەرگرتنی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا واژۆ کرا.
بە پێی رێککەوتنەکە ئەمریکا بە نرخی ٣.٤ ملیار دۆلار ئامێرەکانی جەنگی و ٥.٢ ملیار دۆلاری سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە رژێمی داگیرکەر دەدات.
دەستنیشان کرا کە ئامێرەکان لە قۆناغێکی نزیکدا رادەست دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەری بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری غەززە. داگیرکەران دووبارە هێرشیان کردە سەر چادرەکان و ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.