سەهیۆنییەکانی داگیرکەری بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری غەززە. داگیرکەران دووبارە هێرشیان کردە سەر چادرەکان و ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر چادرەکانی فەلەستینییەکان لە ناوچەی نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بە گرانی بریندار بوون. داگیرکەران هەروەها هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر شەقامی حەمید لە رۆژئاوای شاری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژماریەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، داگیرکەران لە ماوەی چەند کاتژمێردا ١٥ فەلەستینییان شەهید کرد کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بە نرخی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا وەردەگرن.