رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
وەزارەتی بەرگری رژێمی سوریا راگەیاند، "ئەمڕۆ کاتژمێر ٠١:٣٥ ئیسرائیلی دوژمن لە گۆلانی سوریای داگیرکراو هێرشێکی ئاسمانی ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دامەزراوە سەربازییەکانمان لە کەفر یەبووس لە سنووری سوریا-لوبنان کرا ئامانج. هێرشەکە بووە هۆی مردنی ٥ سەرباز و بریندار بوون سەربازێک."
رژێمی داگیرکەر لەبارەی هێرشەکە راگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠١١یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله-ی لوبنان بەندەری حەیفای لە باکووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینی مووشەکباران کرد.
محەمەد حوسێن سورور ناسراو بە حاج ئەبو ساڵح یەکێک لە فەرماندەکانی حزب الله-ی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.