ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
ئونروا سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باشووری لوبنان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزب الله لە ٢٣ی ئەیلوول گەشتە ئاستێکی نوێ. لەو ڕۆژەوە کاریگەری هێرشەکانی ئاسمانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەی لوبنان هەیە. هێرشەکانی ئاسمانی بوونەتە هۆی ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس بەرەو باکوور. ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر کەس لە شاری سەیدەوە بووە هۆی قەحتیی ئاو و نان.
پێدەچێت، تاوەکو ٢٤ی ئەیلوول نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لە لوبنانەوە ئاوارە بوون. حکومەتی لوبنان ٢٤٠ قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی بۆ ئاوارەکان وەک پەناگا راگەیاند. بەڵام حکومەت ئامارەی بەڕێوبەرایەتی ئەم شەپۆڵەی کۆچ و دابینکردنی خۆراک پێویست نییە.
هەنێک لە پەنابەرانی فەلەستینی کە لە سوریاوە هاتبوون دووبارە گەڕانەوە بە سوریایان هەڵبژارد. ژمارەی ئاوارەکان لە ٢٥ی ئەیلوولیش زیادی کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله-ی لوبنان بەندەری حەیفای لە باکووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینی مووشەکباران کرد.
محەمەد حوسێن سورور ناسراو بە حاج ئەبو ساڵح یەکێک لە فەرماندەکانی حزب الله-ی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.