محەمەد حوسێن سورور ناسراو بە حاج ئەبو ساڵح یەکێک لە فەرماندەکانی حزب الله-ی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان.
حزب الله-ی لوبنان لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و پشتڕاستی کرد کە محەمەد سورور یەکێک لە فەرماندەکانی حزب الله شەهید بووە.
حزب الله باس لە تێکۆشان و موجادەلەی شەهید کرد و پیرۆزبایی شەهادەتەکەی کرد.
لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاک سەپاردنی شەهید باوکەکەی شێخ حوسێن دەیگوت، "ئەبو ساڵح چوو بەڵام بە ئیزنی خودا سەدان ئەبو ساڵح دێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله-ی لوبنان بەندەری حەیفای لە باکووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینی مووشەکباران کرد.
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.